PLUS4
پێش ساڵێک
قه‌یس خەزعەلی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگەیاند: هەندێک لە سەر وەهمی یارمەتدانی ئەمریکا دەژین بەوەی ئەمریکا سیستەمی سیاسی عێراق دەگۆڕێت، به‌ڵام ئەمریکا کاریگەری جارانی نەماوە و شکۆی لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەکەش شکاوە، به‌دووریشی نه‌زانی كه لەوانەیە هۆکاری جموجۆڵەکانی هێزەکانی ئەمریکا پەیوەندی بە گفتوگۆ‌و دانوستانی نێوان بەغدا و واشتن هەبێت لەسەر ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ماوەی مانەوەیان، به‌ڵام دواجار جموجۆڵەکانی ئەمریکا شەڕی دەروونی و راگەیاندنەو وتی: "دڵنیایی دەدەم کە هیچ شتێک لە ئارادا نییەو هاتنی هێزەکانی ئەمریکاو چەکەکانیان بۆ ناوخۆی عێراق بە ئاگاداری حکومەتی عێراق بووە، ژمارەی سەربازە شەڕکەرەکانی ئەمریکاش لە عێراق 2500 سەربازەو یەک کەسیان زیاد نەبووە، حکومەتی عێراقیش رەزامەند نییە و ئێمەش قبوڵی ناکەین یەک سەربازی ئەمریکی لە عێراق لە دەرەوەی رێککەوتن زید بکرێت."
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، قه‌یس خه‌زعه‌لی وتی: "میدیای بە پارە کڕاو و هەندێک ناوەند لە هەولێر بانگەشەو برەو بە درۆکان دەدەن و ئێمەش وەڵامی درۆکانیان دەدەینەوە کە ئێمە هەین و بەرگری لە عێراق دەکەین، هەر کەسێک رەواج بە درۆ بدات هیچ نرخێکی لامان نییە چونکە ئێمە دەزانین ئامانجەکە چییە، ئامانجی سەربازی ئەمریکا روونە کە بریتییە لە دابڕانی ئێران و عێراق لە سوریا و لوبنان."
سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی هه‌ژموونی عه‌سائیب و دۆسیه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی كه به‌مدواییه پارچه‌كانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه به‌غدا و عه‌سائیب به دزینی تۆمه‌تبار كرا، خه‌زعه‌لی وتی، تەنیا ئێمە وەک عسائیب لە شەڕی بێجی 303 شەهیدمان داوە کەچی دواتر بە تۆمەتێکی زاڵمانە تۆمەتبارمان دەکەن بە دزینی پاڵاگەی بێجی، هێزەکانی عەسائیب ژمارەیەک پارچەی پاڵاوگەی بێچی بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ رادەستی وەزیری نەوت کردووە ئەمەش لە کۆنووسی فەرمی تۆمارکراوە، كه‌چی پارچەی گرنگی پاڵاوگەی بێجی بە قاچاغ برایە هەرێمی کوردستان، کەسانی شارەزا بە لێهاتوویی کەلوپەلە بە نرخی و گرنگەکانی پاڵاوگەی بێجیان هەڵوەشاندوتەوەو بە قاچاغ بۆ هەرێمی کوردستانیان گواستووتەوە، دزینی کەلوپەلی بێجی دۆسییەکی گەورەیە چونکە پێویستی بە شارەزا هەیە تا هەڵبوەشێندرێتەوە"، خه‌زعه‌لی ئه‌مه‌شی وت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی پاڵاوتگه‌ی بێجی، سه‌رۆكی عه‌سائیب وتی: عادل عەبدولمەهدی و حەیدەر عەبادی ئاگاداری بوونی پاڵاگەی بێجی بوون لە هەرێمی کوردستان و دا‌واشیان کردبوه‌وه، مستەفا کازمیش ئاگاداری بوونی کەلوپەلەکانی پاڵاوگەی بێجی بوو لە هەرێمی کوردستان کەچی داوای گەڕاندنەوەی نەکرد بەڵام سوودانی کردی".
خه‌زعه‌لی درێژه‌ی به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا و له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتی: داعش نەوتی نەینەوا و بێجی و سوریا-ی لە رێگای هه‌رێمی کوردستان بە قاچاغ دەفرۆشت و لە سەرووبەندی شەڕی داعش نەوتی سوریا-ی لە رێگای هه‌سه‌دە و بە رێگای کوردستان هەناردەی تورکیا دەکرد".