plus4
berî 4 salan
وەزیری پەروەردەی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەروداوی لێدان خوێندکارێکی بەغدا پێکهێنا و مامۆستاکەشی لەکارەکەی دوورخستەوە تا تەواوبونی ئەنجامی لیژنەکە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت دایکی خوێندکارێکی سەرەتایی لەبەغدا بانگەوازی لەوەزیری پەروەردە کرد رێوشوێن دژی مامۆستای ئاینی کوڕەکەی بگرێتەبەر چونکە لێی داوەو سێ ددانی شکاندووە.
مامۆستاکە تەنها پێنجەم رۆژی دەوامی بوە لە خوێندنگاکە و پێشتر لەخوێندنگەیەکی دیکەش سزادراوەو گواستراوەتەوە.





