plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ ی ئابی ٢٠٢٣ دەستەی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی فیدراڵی بڵاوی کردەوە کە تۆڕێکی گەندەڵی هەڵبوەشاندۆتەوە کە کە پێکهاتبون لە ژمارەیەک بەرپرس و کەسانی پەیوەندار لە وەزارەتەکانی دادو بازرگانی و کارەباو ناوخۆو بەرگری و ئاوەدانی و نیشتەجێ بوون کە کاریان کردووە لە دەرچونی گرێبەستی ساختە لە شوێنە پڵە باڵاکانی دەوڵەت خۆشیان وەک بەرپرسی باڵا ناساندوە لە ئەنجام دانی ساختەکاریەکانیان فڕۆشتنی زەوی وەزارەتەکان .
بڵاوشکرایەوە کە سەرۆکی ئەم تۆڕە یەکێکە لە یاریدەدەرانی دادوەری لە وەزاەرتی داد ، هاوکارانیشی بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی نیشتەجێ بوون و کارمەندێکی پێشوی دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارتی بەرگری کارمەندێکی وەزارەتاکانی ناخۆو کارەبا بووە .