plus4
پێش ٢ ساڵ
مستەفا راغب لەیەكەم دەركەوتنیدا دوای دەستگیركردنەكەی دەڵێت: بەپیی خۆم چوم لەدادگای كەركوك خۆم رادەستكرد و بابەتەكەم بۆ دادوەر باسكرد، ئەویش ماوەی حەوت رۆژ لەزیندان رایگرتم و گوازرامەوە بۆ بنكەی پۆلیسی قۆریە "
مستەفا ئەو چەكدارەی حەشدی شەعبیە، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەكی كە بەدەمانچەوە دەچێتە سەر ماڵێك.. عەلی فرێجی بڕیاریدا دهستگیربكرێت و دواتر ڤیدۆییەكی بڵاوكردەوە و ناوبراوی بەدەستگیركراوی نیشاندا و وتی " كە دەڵێم دەستگیرت دەكەم بچیتە ئاسمانیش هەر دەستگیرت دەكەم ".
مستەفا راغب لەگرتەیەكی ڤیدۆییدا ئەوە دەخاتەڕوو كە هێزێكی ئۆپراسیۆنەكان هاتوونەتە بنكەی پۆلیسی قۆریە و بردویانە بۆ بارەگاكەی عەلی فرێجی و وێنەیان گرتووە و لەهەر جارێكدا وەڵامی دابێتهوه، سیناریۆیی وێنە گرتنەكەیان دووبارە كردووهتهوه.
ئەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە فەرماندە سهربازیهكهی كهركوك ئیهانەی كردووە و ئەوەش بەپێی هیچ پێوەرێك قبوڵكراو نیە.. دەشڵێت " چوار جار لەسەنگەرەكانی شەڕی داعش برینداربومە و دوو جاریش لەناو كەركوك هەوڵی تیرۆركردنم دراوە ."
بەوتەی خۆی، لە دادگا بێ تاوانی سەلماندووە، ئێستا بەتۆمەتی درۆ و ناو زڕاندن، سکاڵای دژی خێزانەکە کردووەو فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.