ئؤبراسيؤن
PLUS4
پێش ساڵێک

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوبەشی هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە ڕۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و فەوجی چواری هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان لەبەرەی ڕۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجامدا کە مەبەست لێ ی کێوماڵکردنی ناوچەکەو گەڕاندنەوەی ئارامی زیاتر و لەناوبردنی حەشارگە و پاشماوەکانی د١١عـــش بوو.

ئۆپراسیۆنەکە لە کاتژمێر ٣:٣٠ بەرەبەیانی ٢٠٢٣/٨/١٨ لە سێ قۆڵەوە لەناوچەکانی ( کۆڵەکان و چەمی ڕۆخانە و نزیک لە پردی عوسمانلی ) ئەنجامدراو، ئەم کێوماڵە فراوانەی هێزەکانی ئۆپراسیۆن لەو بۆشاییە ئەمنییەی کە دەکەوێتە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.

ئەم هەڵەمەتانە بەردەوامی دەبێت لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی و لەناوبردنی حەشارگەو پاشماوەکانی د١١ـــعش.