PLUS4
پێش ساڵێک
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەستپێشخەرییەک ئاراستەی بانکی ناوەندی دەکات تاوەکو دراسەتی بکەن.
پڕۆژەکە بریتییە لە خەرجکردنی یەک ترلیۆن دینار بۆ گەنجان تاوەکو هاوسەرگیری بکەن.
بەپێی دەستپێشخەرییەکە، 5 ملیۆن دینار دەدرێت بەهەر گەنجێک پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام بدات و پێویستە قەرزەکەش لەماوەی 5 ساڵدا بدرێتەوە.
بەپێی بەدواداچونەکانی پڵەس4، ئەگەر بۆ هەر گەنجێک 5 ملیۆن دینار بەقەرز بدرێت، ئەوە دەتوانرێت 200 هەزار گەنج لەو پڕۆژەیەدا سودمەندبن بەو پێیەی کۆی ئەو پارەیەی هەوڵدەدرێت تەرخانبکرێت یەک ترلیۆن دینارە.