PLUS4
پێش ساڵێک
بۆ یەكەم جار plus4 ناوەڕۆكی كۆبونەوەی لیژنەی مادەی 140 ئاشكرادەكات كە ئەمڕۆ لەبەغدا بەسەرۆكایەتی هادی عامری ئەنجامدرا.
دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە plus4] راگەیاند: لەكۆبونەوەكەدا دوو تەوەر خراوەتە بەر باس و تاوتوێكراون، لەروی داراییەوە قسە لەسەر دابەشكردن و چۆنێتی خەرجكردنی ئەو پارەیە كراوە كە لەبودجەی گشتی بۆ ماددەی 140 تەرخانكراوە.
وتیشی، تەوەری دووەمی كۆبونەوەكەش لەروی تەشریعییەوە تیشك خراوەتە سەر رێكارەكانی مادەی 140 كە چۆن كاربكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی شئون شمال و مجلس قیادە سەورە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، 439 هەزار مامەڵەی قەرەبووی ماددەی 140 پێشكەشكراوەو هادی عامری نەیشاردووەتەوە كە ئاستەنگی گەورەی دواخستنی پرۆسەكە تەرخان نەكردنی بەشە بودجەیەكی باشە.