PLUS4
پێش ساڵێک
نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک بەمەبەستی کارێکی تایبەت سەردانی بارەگای مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لەخورماتووی کردووە لەو کاتەی مەلا کەریم جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئامادەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 لەنێو حەوشەی مەڵبەند، ئەو کەسە دەمانچەی دەرهێناوە و راستەوخۆ تەقەی لە پەرلەمانتار مەلا کەریم کردووە بەڵام ناوبراو رزگاری بوە. نوسینگەی رۆژنامەوانی پەرلەمانتارەکەش بڵاویکردەوە کە ناوبراو لەهەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بووە.
مەلا كەریم بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی، لەو كاتەی پاسەوانەكانم هەوڵیانداوە تەقەكەرەكە چەك بكەن، یەكێكی دیكەی لەگەڵدا بوو دەستی دایە دەمانچە و جارێكیتر تەقەی لێكردین بەڵام بەر هاوڕێكەی كەوت.
لەئێستادا چەکدارە بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک و باری تەندروستی ناجێگیرە.
بەهۆی روداوەکەوە، پاسەوانانی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی لەخورماتوو کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەو چەکدارەی هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا کەریمی داوە، ناوی ( ز.ع.م ) کوردە و ماوەیەکە لەگەڵ باوکیدا بەپاڵپشتی لایەنێکی کوردی، سەرقاڵی ناونوسکردنی گەنجانی کوردی خورماتوون لەژێر ناوی پێکهێنانی فەوجی حەشد.