plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: توانراوە 160 خوێندكاری عێراقی لەئۆكرانیاوە بگوازینەوە بۆ هەردوو وەڵاتی پۆڵەنداو مۆلۆدفا.
بەوتەی سەحاف، باڵیۆزخانەی عێراق لەوارشۆ بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا تاوەكو رێگە بدرێت هاوڵاتیانی عێراقی لەئۆكرانیاوە بچنە سنوری پۆڵەندا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە تاوەكو ئێستا 157 خوێندكاری عیراق لەسنوری پۆڵەنداوە توانیویانە خاكی ئۆكرانیا بەجێبهێڵن و سێ خوێندكاریش چونەتە مۆلۆدفا.