PLUS4
پێش ساڵێک
رێنمایی جێبەجێکردنی بودجەی گشتیی عێراق لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە، بەوەش یاساکە بە تەواوی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رێنمایی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن تەیف سامی، وەزیری داراییەوە واژۆ کراوە، بەوەش یاساکە بە تەواوی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رێنماییەكە لە 36 مادە پێکهاتووە و بەسەر حەوت بەشدا دابەش بوون، کە بەگوێرەی یاسای کارگێڕیی دارایی ساڵی 2019 داڕێژراوە.
یاسای بودجەی گشتی لە 12ی حوزەیران لە پەرلەمان پەسند کرا، لە 26ی هەمان مانگ لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە، پارەکەی 198.9 تریلیۆن دینارە و پشکی هەرێمی کوردستان تێیدا زیاتر لە 16 تریلیۆن دینارە.
بڵاوکردنەوەی رێنمایی جێبەجێکردنی بودجەی گشتی لەدوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئاب دادگەی باڵای فیدراڵی سەرجەم سکاڵاکانی لەبارەی یاسای بودجە یەکلاکردەوە.