PLUS4
پێش ساڵێک
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە نوسراوی فەرمی وەڵامی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە و دەڵێت، " پێتان رادەگەیێنین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18-02-2024، یان دوای ئەو رێکەوتە بەڕێوەبچێت."
کۆمیسیۆن داوای لێبووردنی کردووە کە ناتوانن لە یەک کاتدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.
مانگی رابردوو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و تێیدا داوای کرد، ئەگەر ناتوانن 18-11-2023 هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن، ئەوە رۆژی 18ی کانوونی یەکەم و لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەببەن.