PLUS4
پێش ساڵێک
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای تایبەتی بەهەڵوەشاندنەوەی گڕێبەستە کشتووکاڵییەکانی کوردو تورکمانی پەسەندکرد، کە پڕۆژەکە هەڵوەشاندنەوەی 9 بڕیار دەگرێتەوە.
وتیشی، پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشوی بەعس سەبارەت بەزەوی جوتیارانی کورد.
داواشی لەفراکسیۆنەکان کرد بەتایبەت فراکسیۆنە کوردستانییەکان کە دەنگ بە پڕۆژەکە بدەن و کێشەی گەورەی جوتیاران لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کۆتایی پێبێت.