رێبوار تەها
plus4
پێش ساڵێک

هەڵوێستی ئەمڕۆمان لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکی شۆراو بۆ ڕەتکردنەوەی دروستکردنی بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەناوچەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان.

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزان هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و بەڕێز ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) ، پاش هەوڵەکانیان و ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی کەرکوکیان ڕاسپارد بۆ ڕاگرتنی کارکردن بۆ دروستکرنی بارەگایەکی سەربازی حەشدی شەعبی لەگەڕەکی شۆراو

بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەڕێزان سيروان كوێخا نەجم و هەڵکەوت عەبدوڵڵا و مامۆستا حەسیبە ئەندامانی سەرکردایەتی و پەرلەمانتارانی یەکێتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکوکمان لەو پێشێلکاریی و داگیرکارییە ئاگادارکردەوە و بەبەرپرسانی حەشدی شەعبیمان ڕاگەیاندووە نابێت بارەگای سەربازی لەو شوێنی نیشتەجێ بوونە دروست بکرێت.

هەروەها بەڕێز خالید شوانی وەزیری دادیش لەبەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیران و لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەت بوو. سەرئەنجام لە ئێستادا کارکردن لەو زەوییە ڕاگیراوە.

ڕێبوار تەها

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی (ی.ن.ك)