ئاساۆ مامەند
plus4
پێش ساڵێک

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە گەرمی پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان بە گشتی، و موسڵمانانی كوردستان، و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، و پێشمەرگە قارەمانەکان، و هێزە ئەمنییەکان دەكەم، ئومێدەوارم هاتنەوەی ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیری بۆ هەموو لایەک.

ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێک دەزانم تیایدا تەئکید لە بەدەستهێنانی مافە رەواکانی میللەتەکەمان بکەینەوە و جەخت لە کوردستانیی بونیی کەرکوک، و تەواوی ناوچە کوردستانییەکان بکەینەوە. هاوکات دووپاتشی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال دەبین، و کاری جددیی بۆ چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوە ژیان دەکەین لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.

لە بری دژایەتیی و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی شوناسی یەکتر، دەبێت هەوڵ و کۆششەکان بۆ ئەوە بێت کە رێز لە دەستوور و بنەماکانی مافی مرۆڤ بگیرێت، هەروەها ئاشتی کۆمەڵایەتی و پتەوترکردنی گیانی برایەتی نێوان ئاین و مەزهەب و پێکهاتەکان کاری لە پێشینە بێت.

دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت، بە ئومێدین هەموو لایەک لە کەشێکی هێمن و ئارامدا ئەم جەژنە بە رێ بکەن.

ئاسۆ مامەند

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان