plus4
پێش ٢ ساڵ
هوشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەنوسێت: لەو کاتەدا کە بارزانی تەلاری بارەگای حزبەکەی لە بەغدا دەڕوخێنێ، هەمو شتێک دەکا بۆ بەدەستهێنانی تەلاری سەلام لە بەغدا.
دەشڵێت: ئەمە ئەو گوتارە سۆزدارییە نەتەوەییەیە کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو بارزانی کاری لەسەر کردووە.
هوشیار عەبدوڵا ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەگەر حزبە کوردیەکان هەموو ئەو بارەگایانەیان روخاندبا کە لەسەر دەستی حزبەکەی بارزانی سوتێنراون ئێستا لە چەندین شوێنی هەولێر و دهۆک ئاساریان جێدەما.