Plus4
berî 3 saet
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕەسمی داوا لەهەردوو ئەندامەکەی پارتی دەکات بایکۆت بشکێنن
محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەفەرمی داوا حەسەن مەجیدو شۆخان حەسیب ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی پارتی دەکات بگەڕێنەوە نێو دانیشتنەکانی ئەنجومەن و بایکۆت بشکێنن
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئەم هەوڵیان چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و چەسپاندنی پرەنسیپی شەراکەتە لەنێوان تەواوی پێکهاتەکانی پارێزگاکە.
دەشڵێت، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەزگایەکی باڵای تەشریعی و چاودێریکردنەو ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن کاری دەزگاکە چالاکتر دەکات.




