Plus4
berî 3 saet
🔻پەرلەمانتار دیلان غەفور: تەنیا لە شەش مانگی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە ٨٤٠ ملیار دینار لێخۆشبونی گومرگی کراوە.
🔻وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان کار بۆ هەڵوەشانەوەی سەرجەم لێخۆشبوونە گومرگییەکان دەکەین
پەرلەمانتار دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی بە plus4ی راگەیاند: لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی سامر قاسم بەڕێوەبەری گشتی گومرگمان کرد بۆ تاوتوێی داهاتی گومرگ و ڕیکارەکانی زیادکردنی داهات.
وتیشی: تەنیا لە ٦ مانگی ڕابردوودا بە بەهای ٨٤٦ ملیار دینار لێخۆشبوونی گومرگی لە عێراق کراوە.
پەرلەمانتار دیلان غەفور ئەوەشی خستەڕوو کە وەک لیژنەی دارایی پێشنیازێک بۆ پەرلەمان بەرزدەکەنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو لێخۆشبوونە گومرگییەکان کە بە یاساو بڕیاری حکومەت دەکرێن، ئەمەش لە پێناو زیادکردنی داهات.
داهاتی عێراق لە دەروازەو خالە گەمرکییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڕی ٨٠٠ ملیار دینار بوە، لە ٢٠٢٤دا ٢ ترلیۆن و ١٤٥ ملیار دینارو ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ٢ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دینار زیاد بووە.




