berî 40 deqîqe
روانگەی ئیكۆ عیراق بۆ كاروباری ئابووری بە پشتبەستن بە داتا و ئاماری ساڵانی پێشوی وەزارەتی کارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند : کۆی گشتی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە ساڵی 2025ـدا زیاتر لە 170 ملیۆن مێگاوات كارەبا بووە، لەو بڕەش بە رێژەی تەنها 59٪ـی بەرهەمی ناوخۆ بووە لە كارەبا.
ئەوەشی خستووەتەڕو، عیراق بۆ پڕكردنەوەی خواستی ناوخۆ لەسەر كارەبا بەڕێژەی 41٪ـی پشت بە كڕینی كارەبا لە وڵاتانی دراوسێ و دامەزراوە بیانییەكان دەبەستێت.




