روفاتی ئەنفال
Plus4
berî 2 saet

سبەی روفاتی 153 ئەنفالکراو دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان


فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق وێنەی 153 روفاتی ئەنفالکراوی بڵاوکردووەتەوە لە بە ئاڵای عێراق داپۆشراون، و دەڵێت: سبەی شەممە رادەستی هەرێمی کوردستان دەکرێن تاوەکو بەشێوەیەکی کاتی بنێژرێن

دەشڵێت: گواستنەوەی روفاتەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی دادپزیشکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەنجسم دەدرێت کە 153 روفاتە و هەمویان ژن و منداڵن.

پێشتر ئەم روفاتانە لەبیابانەکانی پارێزگای سەماوە لەگۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزراونەتەوە.