
PLUS4
پێش ساڵێک
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی دژ بە لیژنەکەی ئەحمەد رەغیف پەسەندکرد.
بڕیاریشدا دۆسییەی لێکۆڵینەوەکان رەوانەی دادگا بکرێت بۆ سزادانیان بەتایبەت کە دەرکەوت سەرۆکی لیژنەکەو ئەفسەرو کارمەندەکانی کەمتەرخەم و تاوانبارن بە ئەشکەنجەو کێچەڵکردن بەو کەسانەی دەستگیرکراون یا کراونەتە ئامانج.
بڕیاریشدا ئەحمەد ئەبو رەغیف سەرۆکی لیژنەکەو هەشت ئەفسەرو کارمەندێک رەوانەی خانەنشین بکرێن و لەئایندەشدا هیچ پۆستێکیان پێ نەدرێت.
دەستەی دەستپاکی راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لەسەروەت و سامانی ئەندامانی لیژنەکە.