حەسەن تۆران
plus4
پێش ساڵێک

حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی رووداو رایگەیاند: پێش ساڵێک پێشنیازێکمان هەبوو بۆ گۆڕینی پارێزگارو ئیدارەی ئێستای کەرکوک و داوامان لەهەردوو حزبە کوردییەکە کرد ئەو پۆستە بە تورکمانێک پڕبکرێتەوە بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە.

وتیشی، تەنانەت پارتی لەدانوستانەکانی یۆنامی پێشنیازی پارێزگارێکی مەسیحی کرد بۆ کەرکوک و بە تورکمان رازی نەبوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەوان پڕۆژەی خۆیان هەیە بۆ دابەشکردنی پشکەکان بە رێژەی 32% و پەیوەستنەبونی کەرکوک بە هەرێم، هەرکەس پێی قبوڵ بێت وەک دۆست مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، وتیشی" پێمان وایە یەکێتی لەزۆر پرسدا میانڕەوترە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان"