مامؤستايانى كةركوك
PLUS4
پێش ساڵێک

وەکو ناڕەزاتییەک بەرامبەر بەو هەڵوێستە شۆڤێنییەی کە هەندێک لایەنی نێو پەرلەمانی عیراق لە دژ بە رەتکردنەوەی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ سەر ناوەند کردیان، سبەینێ رۆژی چوار شەممە ١٤-٦-٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژانی بەشی خوێندنی کوردی لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عیراق لە شاری کەرکوک خۆپیشاندانێکی هێمنانە رێکدەخەن، و تیایدا داوا لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق دەکەن؛ کە بڕیاری گواستنەوەکەیان بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، و چیتر ئەو زوڵم و ناحەقییەی کە چەندین ساڵە بەرامبەریان دەکرێت هەڵگیرێت، و ماف و شایستەکانیان هاوتای مامۆستاتان و فەرمانبەرانی ناوەند بکرێت..