کێڵگەی مین
plus4
پێش ساڵێک

لەنزیك كەركوك كێڵگەیەكی بۆمبڕێژكراو پوچەڵكرایەوە.

سەرچاوەیەك لەهێزە سەربازییەكانی عێراق رایگەیاند: لەهەڵمەتێكی كێوماڵكردندا كە لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدرا، لەسنوری ناحیەی موبتەقای باكوری و رۆژئاوای كەركوك كێڵگەیەك دۆزرایەوە كە 12 بۆمبی تێدا چێندرابوو تاوەكو بەهێزە سەربازییەكاندا بتەقێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لەنزیك گوندی تەلوەری ناحیەی مولتەقا، بەهۆی هێرشكردنە سەر خاڵێكی لیوای 32ی فیرقەی 8ی سوپای عێراق، سێ كەس شەهیدبون و چواریش برینداربون، دوو ئەفسەری هەواڵگری لەنێو شەهیدەكاندا بون.