بودجە
plus4
پێش ساڵێک

پاش ئەوەی بڕگەی گێڕانەوەی پاشکەوت خرایە دەنگدانەوە سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند دەنگی پێویستی نەهێناوە، هەرچەندە ئێمە داوا دەکەین  پێداچوونەوە بکرێ بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدانەکە و راستیەکان ئاشکرا بکرێ لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆرەوە، چونکە سەرباری ئەوەی هەموو پەرلەمانتارانی کورد ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتاری تری هاوسۆزمان دەنگیان بۆدا.

بەداخەوە هێزە سەرەکیەکانی عێراق بەشێکیان دژی ئەوەبوون لە پارەی عێراق تەرخان بکرێ بۆ گێرانەوە تەنانەت رازیش نەبوون لە زیادەی نرخی نەوتی فرۆشراو بدرێتەوە.

بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ١٥ هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکوک کە مووچەیان لەسەر هەرێمە بۆسەر عێراق، دژایەتی گەورەی کراو رێگەش نەدرا بخرێتە دەنگدانەوە.

لەکۆتاییدا، رایدەگەیەنین لەناو پەرلەمانی عێراق وەک ژمارە و وەک پێکهاتە کورد ئەوە دۆخێتی. جەختدەکەینەوە درێغی ناکەین لە راپەراندنی ئەرکەکانمان لە بەغدا، وەفاداری متمانە و ڕەنج و خۆراگری و قوربانیتان دەبین.

یەکێتی ریزەکانی گەلەکەمان، تەبایی و یەکهەڵوێستی هێزە سیاسیەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان رێگا راستەکەیە بۆ بەهێزی قەوارەی هەرێم و خزمەتکردنی گەلەکەمان.

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی

لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق