plus4
پێش ساڵێک
رێكەوتنی ژێربەژێر كرابو كە ئەو ماددەیە رەتبكرێتەوە ؛
بڕیار رەشید ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی رویدا زۆر
بەرونی خیانەتێك بوو كە لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرا، ئێمە كێشەمان لەگەڵ ئەوە نەبو لایەنە كوردیەكان دەنگی پێنەدەن، بەلام ئەوەی رێكەوتنی ژێرەژێر كرابو بۆئەوەی پارتی دەنگی پێنەدات و مادەكە بخرێتە كۆتایی مادەكانی بودجەوە و دواتر دەنگی لەسەر بدرێت، وردەكاریەكەشی دەخەینەڕو لە داهاتودا .
لە لایەکی ترەوە جەمال كۆچەر پەرلەمانتاری یەكگرتوی ئیسلامی و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبەغدا رایگەیاند : موئامەرەیەك لەسەر پاشەكەوت هەبو، ئەمڕۆ موئامەرەیەكی كۆتایی لەسەر ئەنجامدرا و قبوڵكرا بكرێتە دوا بڕگەی بودجە لەناو ئەو گێژاوەی پەرلەمان هەبو، رەتكرایەوە
وتیشی ئەگەر حكومەتی هەرێم ویژدانی هەبێت و لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆی راستگۆ بێت و كەرامەتی هاوڵاتیانی خۆی لەبەغدا بپارێزێت، نوێنەری خۆی موحتاجی هەندێك نامەرد ناكات كە داوای پارەی پاشەكەوت بكەن .