ئامێری قۆپییە
plus4
پێش ساڵێک

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی / ناوشار ، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، سێ باندی شەش کەسی فرۆشتنی ئامێرەکانی قۆپیکردن و فریودانی خوێندکارانی دەستگیرکرد.

دەستگیراوە بەسەر چەند ئامێر و کەرەستەیەکی قۆپیکردن کە بریتین لە :

_ ئامێری ( بێسیم ) بۆ پەیوەندیکردن ، بەچەند شێوازێک کە لە پێڵاو و جلی ژێرەوەی پیاوان و ژناندا شاردرابونەوە .

_ بیستۆک ( سەماعە )ی قۆپیکردن .

_ ماستەرکارتی قۆپیکردن .

_ قەڵەم جافی قۆپیکردن .

_ دروستکردنی پرسیارەکانی کۆتایی پۆلی ( ١٢ ) بە شێوەی تەزویر ( ساختە ) بۆ فریودان .

تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢٣ ساڵە و دانیشتوی هەرێمی کوردستانن ، ویستویانە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە ، بە فرۆشتنی ئۆنلاین ئامێرەکانیان ساغبکەنەوە .