
PLUS4
پێش ساڵێک
توركی عەتبی سەركردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: شەهیدو برینداربونی 6 كارمەندی سوپا لەدەوروبەری ناحیەی مولتەقای باكوری رۆژئاوای كەركوك، ئاماژەیەكی مەترسیدارە و پێویستە لێكۆڵینەوەی لێ بكرێت.
وتیشی، كەركوك شەش ناوچەی سور لەخۆی دەگرێت كە لەروی ئەمنییەوە ناسەقامگیرن و د11عش تێیاندا چالاكە، ئەو ناوچانە هۆكاری 90%ی پەلامارە تیرۆرستییەكانی كەركوكن كە لەنێویاندا وادی شای و حەمرین هەن.
ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایكرد چاو بەپلانە ئەمنییەكانی بخشێنرێتەوەو پشت بەرۆڵی هەوڵگری ببەسترێت بۆ لەناوبردنی تیرۆر.