ويستكةكانى كيشان
PLUS4
پێش ساڵێک

- بزانە رۆژانە چۆن سەرانە لە بارهەڵگرەکانی کەرکوک وەرگیراوە

 

بەپێی راگەیاندراوێکی دەستەی دەستپاکی، بەرپرسی هەردوو وێستگەی کێشان ( قەپان)ی سەر رێگەی "کەرکوک-بەغدا" و "کەرکوک-سلێمانی" دەستگیرکران کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پارەیان لەشۆفێران وەرگرتووە.

 

دەڵێت، بڕی 5 هەزار دینار لەهەر بارهەڵگرێک وەرگیراوە، بۆ هەر تۆنێک زیادیش بڕی 50 هەزار دینار وەرگیراوە.

 

لەکاتێکدا بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (302 بۆ ساڶی 2019) پارەی کێشان بۆ 5 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.

 

- سەرپێچییەکی دەستەی وەبەرهێنان بەبڕی نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار

 

دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، ساڵی 2017 دەستەی وەبەرهێنانی عێراق لەپێدانی مۆڵەتێک بەبڕی یەک ملیۆن و 999 هەزارو 800 دۆلار ئەمریکی سەرپێچییەکی گەورەی ئەنجامداوە.

 

بەپێی راگەیاندراوەکە، لەکاتێکدا مۆڵەتەکە بۆ پێشخستن و گەورەکردنی وێستگەکانی کێشان ( قەپان)ی سەر رێگەی هەولێر- سلێمانی- بەغدا بوە، بەڵام دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتەکەی بۆ هەموارکردووەتەوە تاوەکو دەروازەی تکریتیش بگرێتەوە، بەڵام وەبەرهێنەرەکە لەسەر رۆشنایی یەو بابەتە دوو وێستگەی دیکەی لەدەروازەی سلێمانی و هەولێر داناوە و پارەی لەشۆفێران وەرگرتووە لەکاتێکدا فراوانکردن پێویستی بە مۆڵەتی نوێیە و دەبێت کێبڕکێشی لەسەر بکرێت.

 

- دوو كەس دەستگیركراون

- دەستەی دەستپاکی عێراق: دوو کەس دەستگیرکراون خەڵکیان فریوداوەو بەبانوی دامەزراندنیان پارەیان لێ وەرگرتوون.

 

یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراون، بەرپرسی لقی کەرکوکی کۆمپانیایەکی بازرگانییە بۆ کەلوپەلی جوانکاری.