م س یەکێتی
plus4
پێش ساڵێک



 ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لە پەیامێکدا بۆ فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگی و پێداگری ئازایانەی ئێوە وایکردوە کە چیتر غەدر لە سلێمانی و هیچ شارێکی کوردستان ناکرێت وە چیتر ژیان و گوزەرانی خەڵک نابێتە کەرەستەی ململانێی نارەوا.
وە بەبۆنەی پەسەندکردنی پێشنیازەکانی یەکێتیی  لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 و دەنگدان لەسەر پێدانی ئەولەویەت بە موچە و گوزەرانی پارێزگاکانی هەرێم، پیرۆزبایی گەرم و  دەستخۆشیتان لێ دەکەین.