سوتانی دارستانەکان
plus4
پێش ساڵێک

بەرپرسێکی کەنەدی رایگەیاند : ئەو ئاگرەی زۆربەی ناوچەکانی ووڵاتی گرتۆتەوە زۆر ترسناکەو پێدەچێت بە درێژایی هاوێن بەردەوام بێت ئەمەش وای لە بەرپرسان کردووە کە دەست بکەن بە گواستنەوەی هەموو دانیشتوانی ئەو ناوچانەی  کە ژیانیان ئەکەوێتە بەر هەڕەشەی ئاگری دارستانەکان .

 

وتیشی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە  تا ئێستا نزیکەی ١٧٨٠٠ میل چوارگۆشە لە دارستانەکان سوتاون ئەویش بە هؤی بەرزبونی  پلەکانی گەرماو لە هەموو دونیا وە گۆڕانکاریەکانی ئاوو هەوا .