plus4
پێش ساڵێک
خالید شوانی سەرۆكی شاندی یەكێتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ماددەیەی كە لەسەر پێشنیازی یەكێتی پەسەندكراوە، ئەوەیە كە لەمەودوا ئەو پارەیەی لە بەغداوە دەنێردرێت بدرێتە موچە، نەك بدرێتە پارەی كۆمپانیا و قەرز و شتی دیكە.
هەروەها پارەی پەرەپێدانی پارێزگا و پرۆژەكان بەیەكسانی دابەشبكرێت بەسەر پارێزگاكان، ئەگەر ئەمە روینەدا سەرۆك وەزیران دەتوانێت پارەی پارێزگاكان و موچەی فەرمانبەران راستەوخۆ خەرج بكات. چیتر زوڵم لەفەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناكرێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق موچەكانیان بۆ دەنێردرێت و ئەو پارەیەی لە بڕگەیەكی بودجە بۆیان دیاریكراوە بەدادپەروەری دابەشدەكرێت .
وتیشی، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی بڕگەكان نەبوو، موچەی خانەشینان و فەرمانبەرانی نەدا، حكومەتی فیدڕاڵی پارەكە دەنێرێت .