PLUS4
پێش ساڵێک
جاسم محەمەد جەعفەر سەركردە لەدەوڵەتی قانون لەبارەی دوایین زانیارییەكانی پرسی پڕۆژە بودجە رایگەیاند:هێزە سیاسییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی تا كاتژمێر 8ی ئێوارەی ئەمڕۆیان وەك مۆڵەت خستووەتە بەردەم پارتی دیموكراتی كوردستان تاوەكو لەگەڵ لیژنەی دارایی لەسەر ئەو خاڵانەی ناكۆكن بگەنە رێككەوتن.
وتیشی، كاتژمێر 8 دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكات، پارتی بەرێككەوتن گەشتبێت یاخود نا ئێمە تێدەپەڕێنین.
ئەو سەركردەیەی دەوڵەتی قانون ئاماژەی بەوەشدا كە بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستن لەسەر بابەتی دانەوەی پاشەكەوتی موچە گەیشتووەتە رێككەوتن بەڵام هێشتا بابەتی هەناردەی نەوت لەرێگەی سۆمۆ و دانانی داهاتەكەی لەبانكی ناوەندی و خەرچكردنی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ماوە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.