PLUS4
پێش ساڵێک
توركی جەدعان سەركردە لەهاوپەیمانی دەوڵەتی قانون ئاشكرایكرد، حەوت هێزی سیاسی رێككەوتوون لەدانیشتنی سبەی پێنجشەممەدا پڕۆژە بودجە گشتی پەسەند تێپەڕێندرێت.
وتیشی، هەمووان پشتگیری رێككەوتنی سیاسی دەكەین بەڵام ئەگەر نەتوانرێت كێشەی لایەنە ناڕازییەكان چارەسەربكرێت، زۆرینەی سیاسی یەكلایدەكاتەوە.
پێشبینیشیكرد لەچەند كاتژمێری داهاتوودا كۆبونەوە لەنێوان نوێنەری هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە كوردییەكان ئەنجام بدرێت بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو خاڵانەی جێی ناكۆكی لایەنەكانن بەتایبەت پارتی.