plus4
پێش ساڵێک
پەرلەمانتارانی کەرکوکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ( شێخ سەباح حەبیب و گەیلان قادر ) لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوایانکرد، سەرۆک وەزیران دەستوەردانی بەپەلە بکات و دۆسییەی شارەکە بە هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ پسپێردرێت تاوەکو کۆتایی بە سیاسەتی سەربازی بێت بەتایبەت لە (داقوق، دووبز، سەرگەڕان و لەیلان).
داواشیانکرد، بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2007 و 2012 جێبەجێ بکرێن کە بریتین لەهەڵوەشاندنەوەی هەموو گرێبەستە کشتوکاڵییەکان کە لەچوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیدا ئەنجامدراون، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانی " لجنة شؤون شمال و مجلس قيادة الثورة"
کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پەرلەمانتارانی یەکێتی دوای رۆژێک دێت لەدەستگیرکردنی 9 جوتیار و دواتر ئازادکردنیان بە دەستەبەری دارایی .