ئەحمەدی حاجی رەشید
plus4
پێش ساڵێک

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، شارەزایی دارایی و ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، لە (قانون الإدارة المالية)دا بڕگەیەک مەترسییە بۆ سەر پشکی کورد کە دەڵێت، بودجەی هەرێم دەبێت لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا پەسەندبکرێت و دواتر بنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانی عێراق و پاشان هاوپێچ بکرێت لەناو چوارچێوەی بودجە، ئێستا هەرێم بودجەی نەناردوە و پەرلەمان نەماوە بۆیە دەتوانن ئەوە بکەنە بەهانەیەک، پێشتریش دو وەزیری دارایی لە پشکی پارتی رازیبون ، ئێستا سەیرە کە رازی نین نەوت بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت .