plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ کامل ئەمین هاشم ووتەبێژی وەزارەتی دادی عێراقی لە زیندانی رایگەیاند : وەزارەتەکەیان بڕیاری داوە بە تەرخان کردنی زیندانی ناوەندی بەغدا کە پێشتر بە زیندانی ئەبوغەریب ناسراو بوو ، بۆ ئەوانەی تێوەگلاون لە تۆمەتی مادەی هۆشبەرەکان بۆ دابڕان و تێکەڵ نەبونیان بە زیندانیەکانی ترو کەمکردنەوەی کارلێکە خراپەکانی ، لە هەمان کاتدا دابینکردنی نەخۆشخانەیەکی یەکگرتوو بۆ چارەسەری ئەوانەی ئالودە بونە بە مادە هۆشبەرەکان لە ناو زیندان.
ووتیشی ژمارەی زیندانیان لە بەشی چاکسازی نەوجەوانان لە تەمەنی ١٨ ساڵی (١٢٥) تاوانبارە لە بەکارهێنەرو بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرەوە ، وە ژمارەی زیندانیان لە بەشی گەورە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر زیاتر لە (١٠٠٠٠) تاوان بارە ، لەم بڕەش (٧٥٠٠ )یان تاوان بارن بە بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە ،وە زیاتر (٢٨٠٠) یان تاوانبارن بە بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان .