ئەبو ئیزرایل
plus4
پێش ساڵێک

ئەبو عزرائیل یەکێک لەفەرماندە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی دەڵێت: هاوڵاتییەکی کورد لەگەڕەکی فەحامەی شاری بەغدا لەسەر ئەوەی تۆماری کامێرای بۆ کەسێک گەڕاندووەتە و دەرکەوتووە پشیلەکەی چوەتە ماڵێکی دراوسێی عەرەبەوە، لەلایەن ماڵەکەوە هێرش کراوەتە سەری و بەر چەقۆ دراوە.

دەشڵێت، چەند رۆژێک دواتر کوردەکە سەرەڕای ئەوەی دەستدرێژی کراوەتە سەری کەچی چوە بۆ ئاشتەوایی بەڵام جارێکیتر پەلاماردراوە و دەستی شکێنراوە، دواتر کامێرای ماڵەکەیان شکاندووەو تەقەیان لێکردووە و ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لەترسی کوشتن هەڵاتوون.

ئەو فەرماندەیەی حەشد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کوردەکە هانای بۆ هێناوەو ئەویش لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی و بنکەی پۆلیسی فەحامە قسەی کردووە بەڵام هیچ رێوشوێنێک دژی دەستدرێژیکارەکە کە لەعەشیرەتی نعێمییە نەگیراوەتە بەر.

ئەبو عزرائیل هەڕەشە دەکات و دەڵێت، دەمێکە وازم لەدەستوەردانی کێشەی خەڵک هێناوە بەڵام ئەگەر حکومەت پشتی ئەو هاوڵاتییە کوردە بێ کەسە نەگرێت، هێزێکی حەشدی شەعبی دەبەمە گەڕەکەکەو لەنێو خانۆکەی دەمێنمەوە هەرچی رودەدات با روبدات.