يةكيتى وبارتى
PLUS4
پێش ساڵێک

سەرەڕای رێککەوتنی یەکێتی و پارتی سەبارەت بەپێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ بەدواداچونی کێشە ئەمنییەکان بەڵام پارتی پێش پێکهێنانی لیژنەکە و بونی هیچ بەڵگەیەک لەسەر دۆسییەی شەهیدکردنی هاوکار جاف سزای لەسێدارەدانی بۆ فەرماندەکانی دژەتیرۆر دەرکرد.

 

سەرچاوەیەک لە یەکێتی رایگەیاند: رۆژی 14ی ئایاری ئەمساڵ لە یەكەم كۆبوونەوەی دوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا لیكۆڵینەوەیەكی هاوبەش لەڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند لە دەزگا پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە دۆسییە ئەمنییەكان بە گشتی دوور لە دەستوەردانی سیاسی، ئەنجامبدرێت و دواتر ڕێكاریی یاسایی بگیرێتەبەر.

 

وتیشی، رۆژی 28ی كانوونی دووەم لەکۆبونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بڕیاردرا كێشە ئەمنیەكانی نێوانیان بسپێرن بە لیژنەیەكی ئەمنی هاوبەش بە چاودێری و ئامادەبوونی لایەنی سێیەم.

 

بەڵام هێشتا لیژنە هاوبەشەكە دەستبەكار نەبووەو هیچ كێشەیەكی ئەمنی لە نێوان هەردوولا یەكلانەكراوەتەوە.