کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

لەکۆبونەوەی نێوان قایمقام و بەڕێوەبەری خۆراک و بەرپرسی هۆبەی موختارەکانی کەرکوک رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

١ - موختارەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ بریکارەکانی خۆراک بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی سەبارەت بە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک جێبەجێ دەکەن.

٢ - لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی قایمقام و چەند موختارێک پێکدەهێنرێت بۆ راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی فۆڕمی خۆراکیان کەرکوکە و نیشتەجێی شارەکە نین، دەتوانن سەردانی قایمقامییەت بکەن بۆ مۆرکردنی مامەڵەکانیان.

٣ - ئەو خێزانانەی جەردی لای موختاریان نییە دەتوانن مامەڵە پێشکەش بکەن یاخود هەموو جەردی خێزانەکان نوێبکرێتەوە بەبێ بەرانبەر.

٤ - موختار پارەی کۆپی بەڵگەنامەکان وەردەگرێت.

٥ - بەرپرسی هۆبەی موختارەکان سەرپەرشتی کارەکە دەکات و هەر موختارێک سەرپێچی بڕیارو رێنماییەکان بکات رێوشوێنی بەرانبەر دەگیرێتەبەر .