plus4
پێش ساڵێک
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣ حوزەیرانی ٢٠٢٣ دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەمو رۆژێک لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 8:30ی بەیانی لە هەمو کۆمپانیاکان ئینتەرنێت دەوەستێت، ئاگادار چاودێر و بەڕێوەبەرەکانیشمان کردوە بەوپەڕی هێمنی مامەڵە لەگەڵ خوێندکاران بکەن و هاوکاریان بن و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن".
رایگەیاند، ئەگەر پرسیارەکانی تاقیکردنەوە وێنەی بگیردرێت و بچێتە دەرەوە ئەوا "دەزانین لە چ هۆڵێکە و چ خوێندکارێکە و چۆن چوەتە دەرەوە، پێش تاقیکردنەوەکانیش چوار باندی فرۆشتنەوەی پرسیار دەستگیرکرابون، هەفتەی رابردو یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزا درا".