حادث
plus4
پێش ساڵێک

لەرێگەی نێوان گوندی تەپلو و ناحیەی لەیلان لەرۆژهەڵاتی کەرکوک، روداوێکی هاتووچۆ رویدا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری (توێتا لاندگرۆز و ئۆپڵ).

بەهۆی روداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 7 دیکەش بریندارن کە هەمویان ئەندامی یەک خێزانن.

ئەوانەی گیانیان لەدەستدا باوک و کوڕێکن بەناوەکانی ( نەجات عەبدولکەریم و کاکە نەجات عەبدولکریم )، بریندارەکانیش بریتین لە ( تەبارەک، زەهرا، سارا، موسا ) کە چواریان منداڵی کۆچکردووەکان لەگەڵ سێ کەسی تر بەناوەکانی ( ساڵح ئەمین، نامیق محەمەد و شاهۆ خزر )