
plus4
پێش ساڵێک
دوابەدوای سەردانێکی بەرێز محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگای سەڵاحەدین لە بەرواری ٢٠٢٣/١/١٢ و کۆبوونەوەی دکتۆر کەریم شکور لەگەڵ بەرێزیان و ئاراستەکردنی چەند نووسراوێکی فەرمی کە یەکێک لەو نووسراوانە بریتی بوو لە دابینکردنی بودجەیەک بۆ بەگەرخستنەوەی یاسای قەرەبووکردنەوەی ھاوڵاتیانی زەرەرمەندی دەستی رژێمی پێشووی عێراق بەژمارە ١٦ ی ساڵی ٢٠١٠، لەسەر بنەمای ئەو داوایە بەرێز وەزیری دارایی عێراق بەنووسراوی ژمارە ٢٦٠٦٥ لە بەرواری ٢٠٢٣/٥/١٧ بریاریدا بە تەرخانکردنی بری ٢٥٠ ملیار دیناری عێراقی لە بودجەی خەمڵێنراوی عێراق بۆ بەگەرخستنەوەی ئەم یاسایە کە تێیدا ھەموو زەرەرمەندانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق لێی سوودمەند دەبن لە سەرتاسەری عێراقدا بەتایبەت خەلکی بەشەرەفی خورماتووی خۆراگر کە ھەمیشە زەرەرمەندی سەرەکی دەستی ئەو رژێمە بوونە.
نوسینگەی راگەیاندنی
دکتۆر کەریم شکور