plus4
پێش ساڵێک
- هەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانتارانی پارتی دوای کۆتاییپێهێنانی دانیشتنە فەرمییەکە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە، هیچ بەهایەکی یاسایی نییە و کارێکی تەواو ناپەیڕەوییە.
- یەکێتی لە سۆنگەی پێدانی دەرفەت بە رێککەوتن و بەرمەبنای نیشاندانی ئیرادەی دیموکراتی و عەدالەتخوازی خۆی، رێگە بە هیچ کارێکی ناڕەوا و ناشایستە بە ئەزموونی گەلەکەمان نادات.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو هێزە نییە کە خۆسەپێنی قبووڵ بکات و تەسلیمی ئیرادەی لایەنێکی تر بێت، بەڵکو ئامادەیە لە پێناو گەلی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی کوردستانی بێت، هەموو قوربانییەک بدات .