
plus4
پێش ٢ ساڵ
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک هۆشداری داوە لەدزەکردنی گروپە تیرۆرستییەکان
ئەمشەو فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بەئامادەبونی فەرماندەی پۆلیس کۆبونەوەیەکی فراوانی ئەمنی رێکخست کە لایەنە تایبەتمەندەکانی نێو پێکهاتەی کاروباری بازگەکان بەشداربوون.
بەپێی راگەیاندراوی پۆلیسی کەرکوک، لەکۆبونەوەکەدا باس لەرێکخستنی کاروباری بازگەکان کراوە و میکانیزم و دەسەڵات و تایبەتمەندییەکان دیاریکراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە لەمەودوا هەمووان بپشکنرێن.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان داوایکردووە زانیارییەکانی داتای بازگەکان نوێبکرێتەوە لەپێناو رێگری لەدزەکردنی گروپە تیرۆرستیی و تاوانکارییەکان بۆ نێو کەرکوک.