بوکی هەڵهاتوو
plus4
پێش ساڵێک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەو بوکەی لە کۆیە لە رۆژی ئاهەنگی مارەبڕینەکەیدا هەڵهاتبوو لە سۆران دەستگیکراوە و رادەستی نوسینەگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندو تیژی دژی ژنان و خێزان لە کۆیە دەکرێت.

پۆلیس لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بوکە ناوی ( ح.ك.م)ـە و پاش ئەوەی لە رۆژی مارەبڕینەکەیدا رایکردووە دەستگیرانەکەی لە نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووند و تیژی دژی ژنان و خێزانی كۆیە سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە.

باسی لەوەشکردووە، پاش ڵێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتووە ئەو بوکە چووتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دواتر تیمێک لە پۆلیسی سۆران بە هاوکاری ئاسایشی ناو شارەکە توانیویانە دەستگیری بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و لەسەر راسپاردەی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووند و تیژی دژی ژنان و خێزانی كۆیە ئەو بوکە رادەستی نوسینگەكە دەكرێت."