قاجاغي ئةنتةرنيت
PLUS4
پێش ساڵێک

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق  بڵاویكردەوە، لەكەركوك تیمە هونەرییەكانیان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمنی وەتەنی توانیویانە دەستبگرن بەسەر ئامێرو ئەو كەلوپەلانەی بۆ دزین و بەقاچاغبردنی ئەنتەرنێت بەكاردەهێنرا.

 

رونیكردووەتەوە، هەڵمەتەكانیان لەسێ ناوچەی جیاواز بوە كە بریتین لە ( سەرگەڕان، شەحل و پەڵكانە ) لەسنوری قەزای دووبز ( دوا سنوری نێوان دەسەڵاتی فیدرالی و هەرێم ).

 

حكومەتی عێراق دانانی بورج و ئەنتەرنێتی كۆمپانیاكانی هەرێم لەسنوری كەركوك قەدەغەكردووە بەبیانوی ئەوەی مۆڵەتیان نییە و كاركردنیان پێچەوانەی یاسایە.