نجوى
PLUS4
پێش ساڵێک

ست نەجوە حەمید پەرلەمانتاری پارتی بە بەیاننامەیەک وەڵامی دامەزراوەی میدیایی plus4 دەداتەوە.

 

لەبەیاننامەکەی (ست نەجوە) کە ئەندامی لیژنەی پەروەردەیەو پێشتریش مامۆستا بوە، 11 هەڵەی رێزمان و رێنوسی تێدایە ئەوەش وایکردووە ناڕونیی و ناکۆکیی لە زۆربەی مەبەستەکان دروست بێت، جیا لە هەڵەی وشە بەکارهێنان و رستەسازیی لە زۆربەی رستەکاندا .

 

- دەقی بەیاننامەکە:

 

وەڵامێک بۆ پەیجی (Plus4)

یەک دوو رۆژە پەیجی (Plus4) بە مەبەست حزبی جیاواز لە ئاکاری کوردی، ڕاپۆرتی میدیایی ناڕاست بڵاودەکەنەوە گوایە ئێمە تەنها لەسەر پرسی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک هاتووینەتە دەنگ، ئامانجی (Plus4) روونە چوونکە باش دەزانین کام بەرپرسی حزبی لە لە شاری کەرکووک سپۆنسەریان دەکات .

 

دوای ئاگادارکردنەوەم لە گۆڕانی بەرێوبەری گشتی پەروەردەی کەرکووک و هێنانی کەسێکی دیکە لە پارێزگایەکی تری عێراقەوە بۆ بەرێوەبردنی ئەو پۆستە لە پارێزگای کەرکووک.

 

منیش ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقم لە پشکی شاری کەرکوک و ئەندام لیژنەی پەروەردەم، ئەرکی خۆمە بەدواداچوون بکەم لەو کێشەیە وەک نوێنەرێکی کەرکوکی ، دەست بە جێ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک بۆ رێگری کردن لەو کارە ناڕەوایە بەرامبەر خەڵکی کەرکوک، لە دەرئەنجامی فشارەکانمان ئەمڕۆ هەمووان دەزانن ئەو کەسە گۆردرا، کەسێکی کەرکووکی دەست بەکار بوو وەکو بەرێوبەری گشتی پەروەدرەی پارێزگای کەرکوک.

 

ئێمە لاریمان نییە لەوەی کە کێ دەکرێت بە بەرێوبەری پەروەردە بەلام دەبێت کەرکووکی بێت، ئاگاداربێت لە نەهامەتیەکانی قوتابی و قوتابخانەکان، هەر وەها کێشە و ململانیەکان تووشی مامۆستایان دەبێتەوە.

 

لێرە نامەوێ وەک هەندێ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق نمایشی بەر چاو کامیرا و سۆشیال میدیا بکەم، من و ئەندامانی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە بە هێمنی کاری خۆمان کردووە، ئەرکی خۆمان بە جێ گەیاندووە بۆ کورد و کوردستان و کەرکووک.

 

دەرئەنجامی کارەکانمان لا گرنگترە نەک زۆر دەرکەوتنی بێ ئەنجام ...

 

نجوی حەمید کاکەیی

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرای عیراق

خوولی پێنجەم