ئومێد موحەممەد
plus4
پێش ساڵێک

ئومێد محه‌مه‌د له‌چه‌واشه‌كارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌شاره‌وانی به‌رده‌وامه‌..

له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئومێد محەمه‌د ، ئه‌مڕۆ وه‌ك پیشەی هه‌میشه‌یی بێرێزی شه‌خسی

 به‌رامبه‌ به‌به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كرد، به‌هه‌ندێ وشه‌ی ناشرین كه‌ هه‌ر له‌خۆی و ئه‌مسالی وه‌ك خۆی ده‌وه‌شێته‌وه‌،به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی تومه‌تبار كرد ،له‌كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته‌ هیج بنه‌مایه‌كی نییه‌و وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت خوڵ بكاته‌ چاوی خه‌ڵك.

بۆ ئاگاداری رای گشتی ، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك پێشتر رینمایی داوه‌ته‌ كه‌رته‌كانی شاره‌وانی به‌رێگریكردنی هه‌ر جۆره‌ ته‌جاوزێك له‌سه‌ر زه‌وی خه‌ڵك‌و ماڵی گشتی ، ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مڕۆش له‌دوای ده‌وامی ره‌سمی درووست بوو، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركوك ، كه‌رتی سێی شاره‌وانی ئاگاداركرده‌وه‌ له‌گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێك، دواتر له‌سه‌ر داوای كه‌رتی سێی شاره‌وانی پۆلیسی شاره‌كه‌ ئاگادارکرایەوە کەبه‌هانای تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ بێن كه‌له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ بوون .

له‌كۆتاییدا به‌و به‌ڕێزه‌ ده‌ڵێین ، ئیتر درۆ و موزایه‌ده‌ی بێكه‌ڵك به‌سه‌، له‌مه‌ودوا له‌به‌رامبه‌ر به‌چه‌واشه‌كارییه‌كانی بێده‌نگ نابین‌و هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر.