تاوان بار
plus4
berî 2 salan

دەزگای ئەمنی نشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کچێکی دانیشتووی پارێزگای بابل فریودراوە و هێنراوەتە کەرکوک لەوێ رفێندراوە، لەماوەی شەش کاتژمێردا توانراوە ئازادبکرێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی دەزگاکە، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە کچەکەیان رفاندووە.

دەزگای ئەمنی نشتیمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکان لەچەند کردەوەیەکی دیکەی رفاندن و کێچەڵکردن بە کچان تێوەکلاون و لەبەرانبەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی کچاندا داوای پارەیان کردووە.