plus4
پێش ساڵێک
لەچەند ڕۆژى ڕابردوو دانيشتووانى حەوت ماڵ لە گەڕەكى كەرامە - پشت بەنزينخانەى ئيسكان(١٠ى نيسان) لەلايەن قائمقاميەتەوە ئاگاداركرابوونەوە بۆ چۆڵكردنى خانووەكانيان بەمەبەستى نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنى بەنزينخانەى ناوبراو.
پاش ئاگاداركــردنەوەمان لەلايەن خــاوەن خانــووەكانەوە، پەيوەنديمان بە لايەنە پەيوەنديدارەكانەوە كرد، دەركەوت كە پڕۆژەكە لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى بەرھەمە نەوتييەكانەوە جێبەجێ دەكرێت. بۆيە لەگەڵ ھەريەكە لە قائمقامى كەركوك و بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتى دابەشكـردنى بەرھەمە نەوتييەكان قسەمان كرد، دەرئەنجــام بەســوپاسەوە لەسەرداواى ئێمە بڕيارى چۆڵكردنى خـــانووەكان ھەڵوەشێنرايەوە و لەئێستادا جێبەجێ ناكرێت.
ئەمڕۆش بەمەبەستى پێدانى دڵنيايى بە خاوەن خانووەكان، بەئامادەبوونى ھەڤاڵ ملازم صباح لێپرسراوى كۆميتەى ئيمام قاسم لەنزيكەوە سەردانى ماڵەكانمان كرد و لەبەردەم ئامادەبووانى ئەو گەڕەكە جارێكى ديكە پەيوەنديمان بە قائمقامى كەركوكەوە كرد بۆ تەئكيدكردنەوە لە ڕاگرتنى ئەو پڕۆژەيە ، ئەگەر لە داھاتووشدا كارى نۆژەنكردنەوەكە بكرێت دەبێت حكومەت قەرەبووى ئەو خاوەن خانووانە بكاتەوە.
ڕێبوار تەھا
ئەندامى ئەنجومەنى سەركردايەتى (ى.ن.ك)